(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە تێکشکاندنی ڤالێنسیا گەڕایەوە پلەی دووەم

ڕیاڵ مەدرید یاری لوتکەی لە یانەی ڤالێنسیا بردەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 23ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ڤالێنسیا تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری شەمشەمە کوێرەکانی ڤالێنسیای کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زینەدین زێدان و هاوڕێیانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 12 و 42ی تایمی یەکەم لەلایەن کەریم بنزیمە و تۆنی کرۆسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (49) خاڵ هاوبەشی لەگەڵ بەرشلۆنە هەڵوەشاندەوە و گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا، لە بەرامبەردا یانەی ڤالێنسیا بە (24) خاڵەوە لە پلەی 12ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

وێست برۆمیچ 1-1 مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

وێنە.. شوێنەوارێکی 2 هەزار ساڵە لە گەرمیان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share