سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی سێ کەس برینداربوون

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و هاوڵاتییەکی کردووە بە ژێرەوە و دواتریش خۆی کردووە بەژێر میکسەرێکدا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون، کە پێکهاتبوون لە پیادەڕەوێک، شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، دوای رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

باسیلەوەشکرد، لەدوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە کە لەجۆری تۆیۆتا کرۆس بووە ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە…
Total
0
Share