دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دوای هەوڵی زۆری یەكێتی، بەڵام بەداخەوە كورد لە كەركوك بە چەند لیستێك بەشداریی ھەڵبژاردن دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سیستمی ئەمجارەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندیی هاوپەیمانێتییە گەورەكانە، فرە لیستی لەناو یەك پێكھاتە دەبێتە ھۆی فەوتانی ژمارەیەكی زۆری دەنگەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكێـتی هەمیشە دەستپێشخەربووە لە كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان لە كەركوك.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە رەگەزنامە عەرەب رادەگەیەنێت کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە جەژنانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share