وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێکارەکانی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هەرێم ڕێكارەكانی دەوامی بۆ ساڵی نوێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌ركرد و دوپاتیشدەكاتەوە كە خوێندنی ئەمساڵ بەشێوازی ئاوێتە دەبێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم، بە نوسراوی ژمارە (8728) ڕێكارەكانی بڵاوكردەوە و دەڵێت، خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم به‌ سیستمی ئاوێته‌ ده‌بێت، به‌شێك له‌ وانه‌كان له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن و به‌شێكی دیكه‌ش به‌ شێوازی ئۆنلاین ده‌بێت.

بەپێی ڕێنماییەكان له‌كاتی خوێندنی ئه‌و وانانه‌ی له‌ناو كه‌مپه‌س ده‌خوێندرێن، پێویستە مامۆستا و خوێندكاران پابه‌ندی ڕێكاره‌ ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان بن.

بابەتی پێشتر

لافاو هەشت كەس لە فەڕەنسا بێسەروشوێن دەكات

بابەتی دواتر

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە سلێمانی كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share