ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە سلێمانی كەوتەوە

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە سلێمانی كەوتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، ئاگرەكە لە مۆلیدەی نەخۆشخانەكەوە دروست بووە و هیچ كەسیش نەبووەتە قوربانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم، ئاگر لە نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی تایبەت كەوتەوە و پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا.

ڕێكان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئاگرەكە لە مۆلیدەی نەخۆشخانەكە لە نهۆمی سەرەوە كەوتووەتەوە و تیمەكانیان كۆنتڕۆڵیان كردووە.

وتیشی، “ڕوداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە”.

نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی تایبەت دەكەوێتە سەر شەقامی توی مەلیك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share