کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کاراکردن لە هێڵی 132 کیلۆڤۆڵتی ئەزمەڕ-دەربەندیخان سبەینێ چەند شوێنێک کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری دانیشتووانی ئەو شوێنانە دەکەینەوە کە دەکەونە سەر وێستگەی 11/132ی باریکە، سبەینێ بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کیلۆڤۆڵتی ئەزمەڕ-دەربەندیخان، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 12ی نیوەڕۆی هەمان رۆژ، بێکارەبا دەبن.
ئەو شوێنانەی کە سبەینێ کارەبایان نابێت بریتین لە:
– بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت
– کۆمەڵگەی باریکە، گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە.
– هەردوو گوندی بێستانسوور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسوور.
– گوندەکانی خەرابە، زێڕینجۆ، کاژاو، چەناخچیان و پوشێن.
– ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.
کارەبای سلێمانی: سبەینێ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت