د. مورشید خەزنەوی: میللەتی کورد تەسلیم نابێت

د. مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینی و کەسایەتیی دیاری رۆژئاوای کوردستان لەبارەی رێكکەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوان ‌هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی دیمەشق رایگەیاند: هـ.ـەسـ.ـەدە بڕیارە درووستەکەی داوە کە پاراستنی میللەتی کورد و رۆژئاوای کوردستان.

دەشڵێت، “ئەم بڕیارە تەسلیم بوون نییە، میللەتی کورد هەرگیز تەسلیم نابێت، ئەمە کۆتایی مەیدان نییە بەڵکو دەستپێکە.”

پێشتر سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا دەقی رێککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدەی بڵاوکردەوە.

بەپێی رێککەوتنەکە، دەستبەجێ ئاگربەست لەسەرجەم هێڵەکانی پێشەوەی شـ.ـەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی هـ.ـەسـ.ـەدە رادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی سوریا

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کورد ئیدانە دەکات و رایگەیاند: ئیدانەی بێدەنگی بەرامبەر هەڕەشەکردن…
Total
0
Share