لە هەولێر زاوایەک خەزووری خۆی کوشت

بەپێی زانیارییەکان، لەبەردەم دادگای هەولێر، زاوایەک تەقەی لە خەزووری خۆی کردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو کەس کە زاوا و خەزوور بوون، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چوونەتە دادگا، پاش هاتنەدەرەوەیان، زاواکە تەقەی لە خەزووری کردووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share