سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ و دوێنێ، بۆسەر دوو کێڵگەی نەوتیی هەرێم بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “به‌توندى ئیدانەی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به‌ئامانجگرتووه”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “حكومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو رێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه”.