بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “تەمومژ زیاددەکات، پێویستە هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداری خۆیان بن”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکینەوە بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەم تەمومژەی سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو کاتژمێر 10ی بەیانیی رۆژی سێشەممە 16ـی کانوونی یەکەمی 2025 بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، “ئەمشەو کاریگەرییەکانی تەمومژ زیاتر دەبێت و مەودای بینین بۆ 2 کیلۆمەتر کەمتر دەبێتەوە تکایە ئاگاداربن”.