وەزارەتی کارەبا: لە سلێمانی سازدانەوە لە تۆڕی کارەبادا دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئاگادارییەکی لەبارەی سازدانەوەی تۆڕی کارەبای سلێمانی بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پرۆژەی رووناکی، سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چالاکییە لە رۆژی یەکشەممە 12ـی 10 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت لە کاتەکانی نێوانی کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو 5ـی ئێوارە و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغا، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).

دەشڵێت، سوپاسی هاوڵاتییان دەکەین بۆ پشوودرێژییان لە ماوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدان بۆ وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ؛ وەزارەتی کارەبا لەنزیکەوە لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەریی دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان و پێدانی کارەبا بە شێوەیەکی ئاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share