كارەبای سلێمانی: بەهۆی پارەنەدانەوە کارەبای کەسمان نەبڕیوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پارەنەدانەوە، کارەبای هیچ هاوڵاتییەکیان نەبڕیوە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی بڕیاری بڕینی کارەبا بەهۆی پارەنەدانی هاوڵاتییانەوە نەدراوە.

وتیشی، لە هەولێر ئەو بڕیارە جێبەجێکراوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان ساڵێکە چوونەتە ناو پرۆژەی رووناکییەوە و لای ئێمە هێشتا سەرەتایە، بۆیە هیچ بڕیارێک نییە کە ئەوانەی پارە نەدەن، کارەبایان ببڕدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share