پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ‌ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پاش کاتژمێر 12ی نیوەی شەو سێ‌ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار .

دەشڵێت، بەهۆكاری ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا رێگەپێدراو نییە، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە رێکاری گونجاو دەگرێتە بەرو ڕێگرییان لێدەكات، لەگەڵ ئەوەدا کە دەستگیرکراوان یەکێکیان دوور لە راستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە دەناسێنێت و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەریی مەی نۆشیدایە، گرژی و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن و هێرش دەكەنەسەر کارمەندەکەمان و یەكێكیان چەكی كارمەندەکە دەڕفێنێت و تەقەدەكات و هەڵدێت .

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دەستبەجێ‌ لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دووان لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەكی كوردستان دەستگیركرا .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزاکانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی دەكەین

سەرۆكی یەكێتی نیگەرانی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەردەبرێت و دەڵێت، پێشهاتێكی مەترسیدار قوڵایی هەرێمی كوردستانی…
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێنێت

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لاوەکی پێکدەهێنێت. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share