دهۆك.. ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە

ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆك كەوتەوە و بەهۆیەوە چوار یەكەی نیشتەجێبوونی نێو باڵەخانەكە بە تەواویی سووتان.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە باڵەخانەکە کەوتووەتەوە کە باڵەخانەکە دەکەوێتە نزیك پاركی محەمەد سەعید لە سەنتەری شاری دهۆك و زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن رووداوەکە بەهۆی تەزووی كارەباوە بووە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، رووداوەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
Total
0
Share