ئۆجەلان: دەبێت سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی بونیادبنرێت

پاش سەردانی شاندی ئیمراڵی بۆلای عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، رێبەری پەکەکە دەربارەی پرۆسەی ئاشتی بە وەفدەکەی وتووە، دەبێت سەدەی نوێی کۆماری تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی بێت.

شاندی ئیمراڵی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، لە کۆتا سەردانیان بۆ دورگەی ئیمراڵی، کە نۆیەمین دیداریان بووە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و ماوەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاندووە، باسیان لەوە کردووە کە تەندروستیی ئۆجەلان ئێجگار باش بووە، وەک هەموو کاتێک بە ورە، تەندروست و بە متمانە بەخۆبوونێکی بەرزەوە دەرکەوتووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئۆجەلان بە پێویستی زانیوە کە سەدەی نوێی کۆماری تورکیا لەسەر یاسای ئاشتی و بنەما دیموکراسییەکان بونیادبنرێتەوە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتیش بەندە بە هەنگاوە یاسایی و سیاسییەکانەوە”.

هەر لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا هاتووە، “شارستانییەت، دوای سێ سەدە لە پێکدادانی وێرانکەر و زیانی گەورە لە جەنگە جیهانییەکان، دیموکراسی و گفتوگۆی وەک شێوازێکی گرنگی چارەسەری پەرەپێدا، ئەم شێواز و رێبازە دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا وەک بنەما وەربگیرێت”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
Total
0
Share