بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی لەبارەی هەوڵی لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە.
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسیدا هاتووە، بەمەبەستی سەرخستنی هەوڵی لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان، “هاوسەر، دایک و باوک، کچ و کوڕ، خوشک و برا”، هەروەها “زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، خودی خۆیان”، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورەکانیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ گەیاندنی زانیارییەکان بەپێی فۆڕمی هاوپێچکراو، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: ڕێكخستنەوەی داهات و چاكسازییەكان هۆكاربوون بۆ لابردنی لێبڕین

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە، هەنگاوەكانی چاكسازیی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەتایبەت ڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان،…
Total
0
Share