ئەکسیۆس: شەڕی غەززە نزیکە لە کۆتاییهاتن

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی رایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، هەیە.

دوێنێ یەکشەممە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەبارەی پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، گفتوگۆیان کرد.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، دوای دانوستانەکانی نێوان ویتکۆف و ناتانیاهۆ، هەردوولا زۆر نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پلانەکەی ترەمپ، بەڵام رەزامەندیی حەماسیش بۆ ئەم بابەتە پێویستە.

تاوەکو ئێستا بە رەسمی وردەکارییەکانی پلانەکە روون نەکراونەتەوە، بەڵام بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، پلانەکە خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:

1- رادەستکردنی دیلەکان لە هەردوولاوە.

2- دامەزراندنی دەسەڵاتێکی فەڵەستینی بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی غەززە بە شێوەی راگوزەر.

3- دوورخستنەوەی سەرکردەکانی حەماس لە غەززە، کە ئەگەر ئەو بزووتنەوەیە بەم هەنگاوە رازی ببێت، بەبێ هیچ زیانێک لە غەززە دەچێتە دەرەوە.

4- دەستبەجێ چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە و کۆتاییهێنان بە جەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوە لەبارەی “داخرانی” ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دەدرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دانەخراوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامییان هەیە. میدیاکانی عێراق لە زاری…
زیاتر ببینە

یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریكرا

پەیمانگایەكی گەردوونی و جیۆفیزیكی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بە لێكدانەوە گەردوونییەكان دیاریدەكات. پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوە گەردوونی و جیۆفیزیكییەكان…
Total
0
Share