ئاژانسەکان: هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر

کۆمپانیایەکی ئاسایشی دەریایی ئاشکرایکرد، کەشتییەکی نەوتهەڵگری یۆنانی لە بەندەرێکی سعودییە بە بۆمب هێرشی کراوەتەسەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری کۆمپانیای ئامبەری بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی نەوتهەڵگری یۆنانی بە بۆمب هێرشی کراوەتەسەر و زیان بەر کەشتییەکە کەوتووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، “کەشتیی MT Agrari ئاڵای ماڵتای هەڵکردووە و سەربە کۆمپانیای T.M.Sی یۆنانی بووە”.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هیچ زانیارییەکی زیتری لەبارەی ڕوداوەکە و بەندەرەکەی سعودییە بڵاونەکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس، لە كەنارى دەرياى سوور لە شارى ئەلشاقيق لەنزيك سنوورى يەمەن کەشتییەکە ڕوبەڕووی هێرش بووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای Agrari ڕایگەیاندوو کە کەشتییەکیان لە بەندەرێکی سعودییە ڕوبەڕووی هێرش بووەتەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی…
Total
0
Share