بە ڤیدیۆ.. لافاو توركیای گرتەوە و چەندین نهۆمی داپۆشیوە

لێزمەباران توركیای گرتەوە و باران هێند بەخوڕ باریوە كەشناسیی ئەو وڵاتە دەڵێت، بێوێنەیە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا.

شەوی رابردوو بەهۆی لێزمەبارانەوە لافاو چەندین ناوچەی توركیای گرتەوە و ئاو شەقامەكانی داپۆشیوە و چەندین ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆیدا بردووە.

ترۆپكی لێزمەبارانەكە لە ئەنتاڵیا بووە و لافاو چەند نهۆمێكی باڵەخانەكانی گرتووەتەوە و لە جۆگە و رووبارە بچووكەكانەوە، ئاوێكی زۆر رژاوەتە شارەكەوە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆیدا بردووە و بەشێك لە دانیشتووان ئاوارەبوون.

بەهۆی لافاوەكەوە، دەوامی خوێندنگەكان راگیرا و دەسەڵاتدارانی ناوچەكە بە میدیای وڵاتەكەیانیان راگەیاندووە، ماوەی 50 ساڵە باران و لافاوی لەو جۆرەیان نەبینیوە و ئاو هەموو شتێكی داپۆشیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەك ڕۆژنامەیەك دادەخات.. دەستی خامنەیی لەسەر ژمارەكانی هەژاری لە ئێران

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژنامەی (كلید)ی ڕۆژانەیان داخست پاش بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی دەستی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلاميی ئێران لەچێوەی…
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share