داعش لە عێراق دەگەڕێتەوە یان ئەجێندای دەرەکی جێبەجێ دەکات؟

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پرسی جوڵە و چالاکی داعش و کوشتنی سەرکردەکانیان پرسێکی گەرم و گوڕی عێراقە و دوای کوشتنی 17 ئەندامی دیاریڕێکخراوەکە هۆشداری دەدرێت لە جوڵەی زیاتری ڕێکخراوەکە لەلایەن وڵاتانی دەرەوەوە.

شەوی ڕابردوو 28 ی کانوونی دووەم، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی چەندین بەرپرسی چەکدارانی داعشیان لە عێراق ڕاگەیاند، کە یەکێکیان والی داعش بووە بۆ کوردستان بەناوی “ئەبو سادق”.

دەکرێت جوڵەی داعش ئەجێندای دەرەکی بێت؟

لە دوای تەقینەوەکانی بەغداد لە هەفتەی ڕابردوودا بۆچونێک هەیە کە پێی وایە داعش بە پشتگەرمی وڵاتێکی دیکە دەیەوێت لە عێراق بشێوی بنێتەوە، ئەوەش وەک فشارێک بۆسەر عێراق تا بە هەندێک داواکاری ڕازی ببێت.

عەلی حسێن، وتەبێژی محیوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، لە دوای تەقینەوەکانی بەغداد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” بە لێشاو چەکداری داعش لە سوریاوە بۆ عێراق دێن، هۆکارەکەشی  جێبەجێکردنی ئەجێندای دەرەکی و ئاراستەکردنیانە بەرەو عێراق”.

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی پێی وایە وڵاتێکی دراوسێی عێراق دەیەوێت لەژێر فشاری جوڵەی چەکدارانی داعشدا ئەو خواستەی هەیەتی بیسەپێنێت بەسەر حکومەتی عێراقدا.

بۆچی تۆمەتی جوڵەکانی داعش ئاڕاستەی تورکیا دەکرێت؟

ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر شەنگال لە کاتی خۆی و وەک ئەوەی پلانی بۆدانرابوو جێبەجێ نەکرا، تورکیا ئەو بڕگەیەی بەلاوە گرنگ بوو کە چەکدارانی نزیک لە پەکەکە لە شەنگال دەربکرێن، بەڵام ئەم بابەتە بە هەڵواسراوی ماتەوە و لەسەردانی وەزیری بەرگری تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم گفتوگۆ لەبارەی ئەمەوە کراوە.

بەرپرسانی حەشدی شەعبی ڕونتر لەبارەی پەیوەندی جوڵەکانی داعش و تورکیاوە قسەدەکەن و پێیان وایە تورکیا دەیەوێت وەک فشار لەسەر حکومەتی عێراق بەکاری بهێنێت.

ڕاگەیاندنی کوژرانی سەرکردەکانی داعش وەڵامە؟

لە دوای تەقینەوەکانی بەغداد و جوڵەی داعش و گۆڕینی چەند سەرکردە و ئەمیرێکی داعش، حکومەتی عێراق بە دوو ڕاگەیەندرا و کوژرانی ئەمیر و والییەکانی داعشی ڕاگەیاند، یەکەمجار مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کوژرانی والی عێراقی ڕێکخراوی داعشی ڕاگەیاند و دواتر یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی والی داعش بۆ کوردستان و ١٦ کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

لەماوەی چەند مانگێکدا بەرپرسانی عێراق کوژرانی چەندین سەرکردە و ئەمیری داعشیان ڕاگەیاندووە لەوانە “لائق محەممەد داود ئەلبەیاتی، ناسراو بە شلیعان و ئەبو ریتاج، غەسان نەجم ساڵح ئەحمەد ئەلعوبەیدی، ناسراو بە ئەبو مەلیك بەرپرسی چەكدارانی داعش بووە لە كەركووك، ئەبو سادق والی كوردستان بووە، موسا، ئەمیری كەرتەكان بووە، عەلی خەڵەف حنو ئەلبەیاتی و سالم خەڵەف حنو ئەلبەیاتی برای، لەگەڵ نازم محەممەد ئەحمەد ئەلعەلكاوی، راجی حەسەن خەڵەف شەحازە ئەللهێبی، كە برای ناجی حەسەن خەڵەف شەحازە ئەللهێبیە”.

بابەتی پێشتر

ئەوقافی سلێمانی لەبارەی وتاری هەینی ئەمڕۆوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە…
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
Total
0
Share