وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: تا وەكو ئەمڕۆ زیاتر لە 134 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، تا وەكو ئەمڕۆ زیاتر لە 134 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان نەوتی سپی-یان وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تا ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی 11ی 2022 بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوت دابینكراوە و لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، 134 هەزار و 244 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان ڕاستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت و دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەكاندا دەبێت.

بابەتی پێشتر

حاجی مەزهەر: زۆر سوپاسی هەموو لایەك دەكەین لەم كارەساتەدا لەگەڵمان بوون

بابەتی دواتر

مۆندیالی قەتەر دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share