کۆمسیۆن: بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لیژنەی چاودێری پێکدەهێنین

بەرپرسی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لیژنەی تایبەت بۆ چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پێکدەهێنرێت و هێزە ئەمنییەکانیش رۆڵی بەرچاویان لە پاراستنی هەڵمەتەکەدا دەبێت.

عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “ئەرکی لیژنە تایبەتەکان بریتییە لە چاودێریکردنی هەڵمەتی بانگەشە و تۆمارکردنی ئەو کارە تێکدەرانەی کە روودەدەن وەک دڕاندنی پۆستەر، شێواندنی وێنەی کاندیدەکان و شێواندنی دروشمەکان”.

وتیشی، “لیژنەکان رۆڵیان لە چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەزگاکانی راگەیاندنیشدا دەبێت و رێوشوێنی توند دەگرنەبەر”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمسیۆن دەکەن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، سزاکانیش پێبژاردن و بەندکردن لەخۆدەگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسێک: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ڕوو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای…
Total
0
Share