زانیاریی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی رێککەوتنی کۆتایی نێوان لایەنە سیاسییەکانە بۆ ئەوەی کۆببێتەوە.

وتیشی، هەرکاتێک لایەنەکان گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەڕێگەی فراکسیۆنەکانیانەوە دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداردەکەنەوە و ئێمەش هەموو ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوە دەکەین.

لەبارەی سەرۆکایەتییکردنی کۆبوونەوەکە، سامان ئەحمەد وتی، “ئەو کۆبوونەوەیە درێژکراوەی کۆبوونەوەی پێشووترە، چونکە بە هەمان میکانیزمدا تێدەپەڕێت و لەڕێگەی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستانەوە بانگهێشتی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دەکرێت کە ئازاد محەمەد ئەمینە لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەو کۆبوونەوەیە کە یەک بڕگە ماوە ئەویش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share