پێکهاتەی تورکمان لەسەر کورسییەکەی سلێمانی کە بۆیان تەرخانکراوە چی دەڵێن؟

بەرپرسی لقی کفری بەرەی تورکمانی عێراق رایگەیاند، وەک تورکمانەکان بەشداری هەڵباردنی ئەم جارە دەکەین و نوێنەری راستەقینەی تورکمانەکانین و بەشداری هەڵبژاردن دەکەین.

سزگین موسڵیح بەرپرسی لقی کفری بەرەی تورکمانی عێراق وتیشی، “ئێمە دەمانەوێت لە پەرلەمان نوێنەرایەتی راستەقینەی تورکمانەکانی کفری بکەین لە چوارچێوەی ئەو کورسییەی بۆ پارێزگای سلێمانی دانراوە”.

باسی لەوەشکرد، وەک تورکمانەکان موعاناتی زۆریان هەیە و تائێستا لەناو حکومەتی خۆجێیی گەرمیان نوێنەرمان نییە و سەرکەوتنی نوێنەرێکمان بۆ پەرلەمانی هەرێم زۆر گرنگە و کاریگەری باشی دەبێت لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچانەی زیاتر لە پێکهاتەیەکیان تێدایە.

جەختیشیکردەوە، ئەمجارە دەتوانن بەڕاستی تورکمانەکان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن دوور لە دەستی حزبەکان.

بابەتی پێشتر

پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

لە بودجەی ساڵی 2024ی عێراق 965 ملیار دینار مانگانە بۆ مووچەی هەرێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە…
Total
0
Share