راپۆرتێک: کاری باخداری خەمۆکی کەمدەکاتەوە

راپۆرتێکی زانستی ئاشکرایدەکات، ئەنجامدانی کاری باخداری نیشانەکانی تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە و ئاستی دڵخۆشی بەرزدەکاتەوە.

راپۆرتەکە لە پێگەی وێب ئێم دی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، کاری باخداری و خزمەتکردنی گوڵ و درەختەکان تەنها سودی بۆ باخچەکان نییە، بەڵکو چالاکییەکی جەستەییە کە سوودی زۆر بە تەندروستیی دەرونیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

ئاشکراشیکردووە، کاری باخداری رێژەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە و هەستی دڵخۆشبوون و ئاسودەیی زیاددەکات.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، “کاری باخداری بەهۆی ئەوەی چالاکییەکی جەستەییە، وەک جۆرێک لە وەرزشکردن وایە، بۆیە یارمەتی تەندروستیی دەرونی و جەستەیی دەدات”.

جگە لە کاری باخداری جۆرەکانی دیکەی وەرزش کردن وەک پیادەڕەوی و یاری گۆڵف بەشێکی دیکەن لە رێگاکانی کەمکردنەوەی خەمۆکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: فشاری دەروونیی دایک لەکاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە پەرکەمی منداڵ زیاددەکات

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئاشکرایدەکات، ئەو فشارە دەروونییانەی دایک لەکاتی دووگیانیدا رووبەڕووی دەبێتەوە رەنگە ببێتە هۆی زیادکردنی مەترسیی تووشبوونی منداڵ…
Total
0
Share