توێژینەوەیەکی ناسا داهاتووی زەوی و کۆتاییهاتنی ژیان لەسەری دەردەخات

توێژینەوەیەکی ئاژانسی ناسای ئەمریکی داهاتووی زەوی و چۆنێتیی کۆتاییهاتنی ژیان لەسەر زەوی ئاشکرا دەکات.

بەپێی توێژینەوەکەی ناسا کە لە گۆڤاری (Nature Geoscience) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، “پلەی گەرمی خۆر بەشێوەیەکی خێرا و زۆر بەرزدەبێتەوە، ئەمەش مەترسی بۆسەر ڕەوتی ئاسایی ژیان لەسەر زەوی دروست دەکات”.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە لەماوەی ملیارێک ساڵی داهاتوودا ئۆکسجین لەسەر ڕووی زەوی بەرەو نەمان بڕوات ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرا و زۆری پلەی گەرمی خۆرەوە، هەروەها دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا کەمدەبێتەوە.

ناسا ئاشکرایکردووە کە ئەم هۆکارانە دەبنەهۆی ئەوەی کە ڕووەکەکانی سەر زەوی توانای بەرهەمهێنانی ئۆکسجینیان نەبێت لەڕێگای کرداری ڕۆشنەپێکهاتنەوە کە سەرچاوەی گەورەی ئۆکسجینە لەسەر زەوی.

بەوهۆیەوە گازی میسان لە هەوادا زیاد دەکات بۆ نزیکەی 10 هەزار ئەوەندەی ئێستا لە هەوادا هەیە.

ئەم گۆرانکارییانە وادەکات زیندەوەرەکانی سەر گۆی زەوی نەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ گۆرانکارییە قورسەکانی زەوی.

بەپێی توێژینەوەکە سەرجەم گیانلەبەر و زیندەوەرانی سەر ڕووی زەوی بەرەو لەناوچوون دەڕۆن بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانە لە ئۆکسجینی بەرگەهەوادا جگە لە بەکتریاکان کە پێویستیان بە ئۆکسجین نییە و بۆ مانەوایان بەکاریناهێنن.

بابەتی پێشتر

كەشوهەوای هەرێم.. سبەی خێرایی با زیاد دەكات و تۆز و خۆڵ ڕوو لە چەند شارێك دەكات

بابەتی دواتر

پاپا فرانسیس: گەلی عێراق شایەنی ژیانێکی ئاشتیانەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share