سروە محەمەد: ئەم مانگە دوو مووچە دابەشناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە دووری دەزانێت بتوانرێت لە مانگێکدا دوو مووچە دابەشبکرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بەدووری دەزانم بتوانرێت لە مانگێکدا دوو مووچە دابەشبکرێت، بەهۆی ئەوەی هەمیشە تا بەغداد پارە دەخاتە سەر هەژماری هەرێم و لێرەش رێککارەکانی دابەشکردنی مووچە جێبەجێدەکرێت دوو بۆ سێ هەفتەی دەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەی کە هەیە ئەگەر رێککەوتنەکە بکرێت و هەردوو لا رەزامەندنی لەسەر بدەن لەم مانگەدا مووچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت و لە مانگی داهاتوودا مووچەیەکی دیکە دابەشدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share