جەعفەر شێخ مستەفا: كابینەی پێشوو سەرچاوەی هەموو كێشە سیاسی و داراییەكانە

بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كابینەی پێشوو سەرچاوەی هەموو كێشە سیاسی و داراییەكانی هەرێمی كوردستانە.

جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بەرنامە و بەڵێنی بانگەشەكانمان لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەبەرچاو دەگرین و پێداگریی دەكەین لەسەر حكومەتێكی رەشیدی نیشتمانی و هاوبەشیکردنی راستەقینە.

وتیشی، “بەڕاستی كابینەی پێشوو سەرچاوەی هەموو كێشە سیاسی و داراییەكانی هەرێمی كوردستانە”.

ئەو وتانەی شێخ جەعفەر لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ وەفدێكی بزاڤی ئاشتی.

بەرپرسەكەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بێ متمانەیی زۆر دروستبوو لەلایەن دۆستەكانمانەوە بەرامبەرمان، بۆ نموونە چەندین ساڵە شەش دەوڵەت داوامان لێدەكەن سوپایەكی یەكگرتوو دروستبكەین، بەڵام تائێستا هەنگاوێك نەنراوە دڵخۆشكەر بێت.

داواشی لە بزافەكە كرد سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و “نوێنەرایەتیی کورد بکەن، چونكە كورد ئامانجە، نەك حزب”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
Total
0
Share