وەزارەتی بەرگریی عێراق: سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگری لە کۆریای باشوور وەردەگرین

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد، سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی بەرگری ئاسمانیی ‘کام سام’ لە کۆریای باشوور وەردەگیرێت.

تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ئاڕاستەکردن لە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بڕیارە ساڵی داهاتوو لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغداد بۆ بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، سیستمێکی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی بە ناوی ‘کام سام’ لە کۆریای باشوور وەربگرین، هاوکات بۆ ئەو مەبەستەش مەشقێکی هاوبەشمان لەگەڵ هێزی ئاسمانیی فەرەنسا ئەنجامداوە”.

وتیشی، “گرێبەستی کڕینی ئەم سیستمە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمەکە دەخرێتە خزمەتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، سیستمی بەرگریی ‘کام سام’ سیستمێکی مووشەکییە، لە زەوی و ئاسمان جێگیردەکرێت و مەودا مامناوەندە، یەکێکە لە سیستم و پێکهاتە سەرەکییەکانی سوپای کوریای باشوور.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن…
Total
0
Share