کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی وڵاتەکەی و وڵاتانی ئەوروپای بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە دووپاتکردە و دەڵێت، پێشمەرگە هاوبەشی ئەوانن

ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، لە تویتێکدا بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، ” پێشمەرگە هاوبەشی ئێمەن لە جەنگی دژی داعشدا، سەنتەری قەیرانەکان و پشتیوانی وەزارەت بۆ ئەوروپا و کاروباری دەرەوە پالپشتی مەشقەکانی پێشمەرگە دەکەن بۆ هەڵگرتنەوەی مین”.

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامی پێدەدات و ڕاستەوخۆش داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە چاکسازی لە وەزارەتەکەدا بکەن.

حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی پێنج لیژنەی سەرەکییەوە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی چاکسازییەکان دەکات کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراون.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ئاشکرایکردبوو ”قەبارەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، كەوتۆتە سەر ئاستی بەرفراوانی پرۆسەی چاكسازی لەسەرجەم سێكتەرەكاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایدەگەیەنن، ” لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد “.…
Total
0
Share