پەروەردەی راپەڕین: لە ئەگەری نالەباری کەشوهەوا خوێندنگەکان دەتوانن پشوو رابگەیەنن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەئەگەری نالەباری کەشوهەوا ناوەندەکانی خوێندن سەرپشکن لەوەی دەوام دەکەن یان پشوو رادەگەیەنن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هەردوو پەروەردەی رانیە و پشدەر ئاگاداردەکەینەوە، کە سبەی یەکشەممە لە هەر ناوەند و شوێنێک، گرفتی شەختە، بەستەڵەک و ئاستەنگیی هاتوچۆ هەبوو، دەتوانن پاش راوێژکردن لەگەڵ قائیمقام و یەکە ئیداریەکانی ناوچەکەیان، پشوو رابگەیەنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ناوەندەکانی خوێندن دەستکراوەن لە راگەیاندنی پشوو یاخود دەوامکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share