بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و تیایدا هاتووە، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان 242 ملیۆن مەترسێجا ئاویان تێهاتووە، بەشێوەیەک بەنداوی دوکان 83 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان 30 سانتیمەتر لە ئاستی ئاوەکەیان زیادیکردووە، هەروەها بەنداوە بچووک و ناوەندەکانیش سەرجەمیان سەرڕێژبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ڕێژەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت، هەروەها بەهۆی زیادبوونی ئاوی ڕووباری سیروان، پێویستە هاوڵاتییان لە کەناراوەکانی خوارووی بەنداوەکان دووربکەونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: کارنامەکەی عەلی زەیدی هیچ ڕووبەرێکی بۆ کێشە دەستوورییەکانی کورد تێدا نییە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتیی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،…
Total
0
Share