سەرچاوەیەک: سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، د.کەریم خەسباک، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر دەرکردنی روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد و ئەمڕۆ  روونکردنەوەکە رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی باڵای هەرێم ئامادەنەبوون، بڕیاری ئەنجومەنەکە لە 15 خاڵ پێکدێت کە سەرجەمیان روونکردنەوەن و پشتگیریی تەواوەتی هیچ لایەنێکی دیاریکراو ناکات، بەڵکو بۆچوونی سێیەم و پێدانی راوێژ و بۆچوونە لەنێوان هەرێم و بەغداد.

وتیشی، چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ روونکردنەوەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت، رەوانەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share