ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی هەرێم بڕیارێک دەدات

بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە و بانگهێشتی دوو نوێنەری هەرێم و دوو نوێنەری عێراق بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆببێتەوە و تێیدا بانگهێشتی دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بکات”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، “لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو لایەن دەکات سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و خاڵە ناکۆکەکان لەوبارەیەوە بۆ ئەوەی بگەن بە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چارەسەری ئەو پرسە”.

تا ئێستا نازاندرێت پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی دەوڵەت رای خۆی دەگەیەنێت بە محەمەد شیاع سودانی یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share