ژنێكی تەمەن 110 ساڵ دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

ئامی هۆكینز

ژنێك كە بەمدواییە مۆمی 110 ساڵەی تەمەنی كوژاندەوە، بە وتنی گۆرانییەك كە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی جەنگی جیهانی یەكەم، بووە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

لەمیانەی وتنەوەی گۆرانی (ڕێگای درێژ بەرەو تییبیراری) كە لە سەردەمی جەنگی جیهانیدا بووە مارشێكی سەربازی، وێنەی ئامی هۆكینز، گیرا و ڤیدیۆكەی لەلایەن نەوەكانییەوە لە تیك تۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەوە بڵاوكرایەوە، ئەوەی چاوەڕوان نەكراو بوو، ئەو بینین و پێشوازییە گەرمە بوو كە لە نەنە ئامی و گۆرانییەكەی كرا، گۆرانییەكە بەشێوەیەكی بەرچاو و چاوەڕوان نەكراو بڵاوكرایەوە.

بەهۆی ڤیدیۆكەوە كە لەنێو ئەندامانی خێزانەكەیدا گیراوە، نەنە ئامی بووە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پاش 30 هەزار بینینی ڤیدیۆكە.

ئامی لەگەڵ چوار نەوەی خێزانەكەی لە ناوچەی مۆنماوس لە باشووری وێڵز دەژی، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە.

هەر ئەو بەتەمەنی خێزانەكە نییە، بەڵكو لیلیان هۆكینز،ی خوشكیشی بەمدواییە مۆمی 102 ساڵەی تەمەنی كوژاندەوە.

ڕۆزماری مۆریس، كوڕی ئامی، كە تەمەنی گەیشتووەتە 73 ساڵ، وتی، دایكی “ژیانی ڕۆژانەی بە چنینەوە بەسەردەبات” ئەوەشی وت، “تائێستا لە دۆخێكی زۆر باشدایە و دڵخۆشە”.

دەربارەی نهێنی درێژی تەمەنی، ئامی بە پێكەنینەوە وتی، “مەچن بۆ لای پزیشك”.

بابەتی پێشتر

ووهان.. تیمی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەرەنتینیان بەجێهێشت بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کۆرۆنادا

بابەتی دواتر

کرۆس: 30 هەزار کەس هاتن بۆ بینینم، لێرەوە تێگەیشتم ڕیاڵ مەدرید چییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share