وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لەبارەی رووداوەکەی قەڵاچوالان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە خولی 89ی کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی 89کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆلان، تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا سێ خوێندکار برینداردەبن و خوێندکارێکیش گیانیلەدەستدا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و وەزارەتی بەرگریی عێراق بوون.
دەشڵێت، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق و کۆلێژی سەربازیی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین.