زانیوتە ئازاری ددان ڕەنگە هۆكارەكەی تووشبوونت بە شێرپەنجە بێت؟

پزیشكان هۆشداریی لە مەترسیداریی ئازاری ددانەكان دەدەن و دەڵێن، ئەگەر بەردەوامبێت دوورنییە نیشانەی تووشبوون بە شێرپەنجە بێت.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، پزیشكانی بەریتانیا ماوەی زیاتر لە شەش مانگ لێكۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە كردووە و گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی كە ئازاری درێژخایەن و بەردەوامی ددانەكان، ڕەنگە پەیوەست بێت بە هەوكردنی مێشك و بوونی خانەی شێرپەنجە لە مێشكدا.

تیمێك لە پزیشكانی بەریتانیا هەوڵی چارەسەركردنی كچێكیان داوە كە بە دەست ئازاری بەردەوامی ددانەكانییەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام بە درێژایی شەش مانگ و دوای ئەنجامدانی چەندین پشكنینی ددان و شەویلگە و تەنانەت چاوەكانی، نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێك و دواتر پشكنینی ئێم ئاڕ ئای بۆ كچەكە كراوە، دەركەوتووە گرێیەك لە مێشكیدا دروستبووە و لە لایەن پزیشكانەوە لابراوە.

وەك دەیلی مەیڵ لە زاری ئیما فیبستەرەوە دەڵێت، گرێكە پاكبووە، بەڵام داوا لە ئیما كراوە بەردەوام ببێت لە ئەنجامدانی پشكنین و “چونكە گرێكە ئەگەری دروستبوونەوە و سەرهەڵدانەوەی هەیە”.

بابەتی پێشتر

بەكارهێنەرانی ئایفۆن ئاگاداری ئەم هەڵە مەترسیدارە بن

بابەتی دواتر

بە وێنە.. دیمەنی ئێوارەی ئەمڕۆی بەشێك لە شەقامە گشتییەكانی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share