وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ دیواری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بە بۆیەی رەش رەنگ دەکرێت.
کریستی نویم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ داوایکرد دیواری سنووری ئەمریکا و مەکسیک بۆیەی رەش بکرێت بۆ ئەوەی گەرمتر بێت و کۆچبەرانی نایاسایی نەتوانن تێیبپەڕێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیوارەکە بە شێوەیەک دروستکراوە کە سەرکەوتن پێیدا ئەستەمە، بۆیاخکردنی بە رەنگی رەش ئەستەمتری دەکات.
بەرزی دیوارەکە زیاتر لە مەترێکە، بەمەبەستی رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە درێژایی سنووری باشوور دروستکراوە.