گۆتێرێش بۆ لایەنەکانی سودان: رێزی مانگی رەمەزان بگرن و شەڕ رابگرن

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە لایەنە شەڕکەرەکانی سودان کرد رێز لە بەهاکانی مانگی رەمەزان بگرن و ئاگربەست رابگەیەنن.

گۆتێرێش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، چەند رۆژێکی دیکە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستپێدەکات، لێرەوە و لەم هۆڵەوە داوا لەسەرجەم لایەنەکانی سودان دەکەم رێزی بەهاکانی ئەم مانگە بگرن و شەڕ رابگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئەم جەنگ وەستاندنە سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بە شێوەی تەواوەتی و نەخشەرێگایەک بۆ ئاشتی لە وڵاتەکەدا دابنرێت.

چاوەڕێ دەکرێت رۆژی هەینی لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەک کە لەلایەن بەریتانیاوە ئامادەکراوە واژۆبکرێت کە لە ناوەڕۆکەکەیدا راگرتنی جەنگ لە سودان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: تیمی دانوستانکاری ئـ.ـێران لێمان دەپاڕێنەوە کە ڕێککەوتنیان لەگەڵدا بکەین

دۆناڵ ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئـ.ـێرانییەکان لێمان دەپاڕێنەوە، چونکە سوپاکەیان تێکشکاوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئـ.ـێرانییەکان بەزوویی هەوڵی…
Total
0
Share