ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گەنجانە

12ی ئابی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی گەنجان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.

رۆژی جیهانیی گەنجان لە ئەمساڵدا تیشک دەخاتە سەر ئەو رۆڵە ناوازەیەی گەنجان دەیگێڕن لە گۆڕینی خواستە جیهانییەکان بۆ واقیعی کۆمەڵایەتی و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، گەنجان داهێنەری دەوڵەمەند و تێڕوانین و پەیوەندیی بەهێز دەهێننە ناو کۆمەڵگەکانیان کە پردێک لە نێوان سیاسەت و جێبەجێکردندا دروست دەکەن.

رۆژی جیهانیی گەنجانی ئەمساڵ گرنگ و تایبەتە، چونکە هاوکاتە لەگەڵ 30 ساڵەی بەرنامەی کاری جیهانی بۆ گەنجان، کە بەردەوامە لە خزمەتکردن لە چوارچێوەی رێنماییکاری سەرەکی بۆ داننان بە رۆڵی گەنجان لە گەشەپێدانی بەردەوام و هاندانیان بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share