ترەمپ چۆن بەرگری لە خۆی دەكات لە ئەگەری دادگاییكردنیدا؟

لە ئەگەری دادگاییكردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەیەوە، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە نیازە لەڕێی نوسینێكەوە وەڵامی خۆی بداتەوە نەك ئامادەبوونی خۆی لە دادگاییكردنەكە.

كەناڵی ئێن بی سی نیوز-ی ئەمریكی لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكردووە، ترەمپ نامەیەك دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بۆ بەرگریكردن لە خۆی، نەك ئامادەبوونی كەسی لەوێ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە كە ترەمپ هیچ پلانێكی نییە بە دەمی و لە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەرگری لە خۆی بكات.

یەكێك لەو كەسانەی چووەتە ڕیزی پارێزەرانی ترەمپ، جۆشوا هواردە، كە پێشتر بەرپرس بووە لە وەزارەتی دادی ئەمریكا.

ئەو كەناڵە ئەمریكییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەم كەیسەیدا ترەمپ چاوی لەوەیە كە بۆتش پاوەرز، بكات بە گەورە پارێزەری خۆی چونكە پسپۆڕێكی دەستورییە.

ئەوەی ترەمپی پێ تۆمەتبار كراوە، هاندانە بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی، كە لە ئەنجامدا سەری بۆ هێرشكردنە سەر كۆنگرێسی ئەو وڵاتە كێشا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

ئەمریکا دۆسیەیەکی بەرتیلدانی ملیۆنان دۆلاری لە عێراق لەلایەن بەریتانییەکەوە ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share