ئیتاڵییەكان ڕوو لە ناوەندەكانی دەنگدان دەكەن

زیاتر لە 50 ملیۆن هاوڵاتیی ئیتاڵی ڕوو لە ناوەندەكانی دەنگدان دەكەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت ڕاستڕەوی پەڕگیر پێشەنگی دەنگەكان بەدەستبهێنێت.

بەیانی ئەمڕۆ ناوەندەكانی دەنگدان لە ئیتاڵیا كرانەوە لە چێوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەماندا، بڕیارە ناوەندەكان تا كاتژمێر 11ی شەو بە كاتی ئەو وڵاتە درێژە بكێشێت. هەمان كات ئەنجامی یەكەم ڕاپرسی ئاشكرادەكرێت كە ڕەنگدانەوەیەكی ڕوونی ئەنجامەكان دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان پارتی (فراتیلی دیتالیا) “برایانی ئیتاڵی” كە لە فاشییە نوێیەكان پێكدێن، نزیكەی چارەكی دەنگەكان بەپێی دوایین ڕاپرسییەكان بەدەستدەهێنن، ئەگەریش هەیە جۆرجیا میلۆنی (45 ساڵ) سەرۆكایەتیی حكومەتی هاوپەیمانی بگرێتەدەست كە تیایدا ڕاستڕەوی پەڕگیر لەسەر حسابی ڕاستڕەوی كلاسیكی كۆنتڕۆڵی بكات.

ئەمەش دەبێتە بوومەلەرزەیەکی ڕاستەقینە لە ئیتاڵیا-ی یەکێک لە وڵاتانی دامەزرێنەری ئەوروپا و سێیەم هێزی ئابوری لە ناوچەی یۆرۆدا.

جۆرجیا میلۆنی، سەرسامی پێشوو بە مۆسۆلینی، کە دروشمی “خودا، نیشتمان، بنەماڵە”ی بەرزكردووەتەوە، سەرکەوتوو بوو لەوەی پارتەکەی وەک هێزێکی سیاسیی قبوڵكراو بێت، پاش وروژاندنی پرسگەلێک کە پەیوەندیدار بە بێزاری هاوڵاتییانی بە مانەوەیان لە ئۆپۆزسیۆندا، لە کاتێکدا لایەنەکانی دیکە پشتگیریان لە حکومەتی یەکێتیی نیشتمانی کرد بە سەرۆکایەتی ماریۆ دراگی.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا مانگێکی دەستکردی سیخوڕی دەنێرێتە خولگەکەی

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ لەبارەی منداڵانی شەهید دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share