موشەکەکانی ئەمڕۆی ئێران لە نزیک کەشتییەکی سەربازیی ئەمریکا تەقیونەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، یەکێک لەو موشەکانەی کە ئێران ئاڕاستەی زەریای هیندی کردووە، 100 مایل لە نزیک کەشتیی سەربازیی نیمیتز تەقیووەتەوە.

بەپێی زانیاریی میدیا ئەمریکییەکان موشەکێکی دیکەی ئێرانی لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە ئاوی زەریای هیندیدا تەقیوەتەوە.

ئەمڕۆ 16ی کانونی دووەم، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، چەندین موشەکی بالیستییان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە، بۆ ڕێگرییکردن لەو هەڕەشانەی ڕوبەڕووی ئێران دەبنەوە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە دووەم ڕۆژی مانۆڕی سەربازیی “پەیامبەری ئیسلام” ڕایگەیاند، “ئەمە قۆناغی کۆتایی مانۆڕە سەربازییەکەیە و توانیمان چەندین موشەکی بالیستی لە زەریای هیندیدا بە سەرکەوتوویی بتەقێنینەوە، کە دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی لە دەوروبەری ئێراندا هەن”.

فەرماندەی سوپای پاسداران، ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکە بالیستییەکان دەتوانن لە سیستمی بەرگریی وڵاتانی نزیک لە ئێرانیش تێپەڕێت.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، لە دوێنێ هەینی 15ی کانونی دووەمەوە، ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی دەیان موشەکی بالیستی و کیشوەربڕ دەستیان پێکردووە و مانۆڕەکە لە ناوچەیەکی بیابانی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی حه‌وت داوا له‌ ئێران ده‌كات په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ڕابگرێت

وەزیرانی دەرەوەی ‏G7‎‏ داوا لە ئێران دەکەن چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ‏ئەتۆمی وڵاتەکەی ڕابگرێت و گفتوگۆکانی ڤیەننا بکاتە…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share