کەشناسێک: شەپۆلێکی دیکەی گەرما روو لە هەرێم و عێراق دەکات

کەشناسێک رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لەم هەفتەیە گەرمتر ببێت و شەپۆلێکی دیکەی گەرما سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا بەهۆی بەردەوامی و زیادبوونی نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هندی و باڵادەست بوونی بەرزە پاڵەپەستۆیەک لە چینی 500 ملیباری، هەفتەی داهاتوو لەم هەفتەیە گەرمتر دەبێت و کاریگەریی شەپۆلە گەرماکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەسەر ناوچەکان دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرمی لە سەرووی ئاساییەوە دەبن و لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆرترین کاریگەریی گەرماکەیان لەسەر دەبێت و ئەگەر هەیە تاوەکو چەند پلەیەک بچێتە سەرووی 50 بۆ ناوچەکانی هەرێم و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی خۆرئاوا و گەرمیان دەبێت کە تاوەکو نزیک پەنجا پلە یاخود زیاتر دەبێت”.

دەشڵێت، ”بۆ ئەو شارانەی نزیک شاخەکانن وەک سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، دەربەندیخان، کۆیە، حاجیاوا، قەڵادزێ، سۆران، زاخۆ و دهۆک 44 بۆ 46 پلە یاخود زیاتر دەبێت و لە ناوچە کوێستان و شاخاوییه بەرزەکان نزیکەی 40 پلە دەبێت”.

ئەو کەشناسە رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، ”پێویستە لەنێوان کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ بۆ 4:00ی عەسر خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن بەهۆی بەرزیی تیشکی سەروو وەنەوشەیی، چونکە ئەو تیشکە زیانی هەیە بۆ پێست، چاو و هەروەها هۆکارە بۆ شێرپەنجە، ئەوانەشی کاریان لەدەرەوە هەیە پێویستە چاویلەکەی تایبەت لەچاوبکەن یاخود چەتر و کڵاو و دەرمانی دژەخۆر بەکاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە چاککردنەوەی ئەو رێگایەی بەهۆی سووتانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی تێکچووە. قائیمقمایەتی…
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share