هاتوچۆی سلێمانی: کامێراکانی هاتوچۆ سەرپێچی هەموو ئۆتۆمبێلەکان تۆماردەکات

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کامێرا جێگیرانەی دانراون لەسەر شەقامەکان سەرپێچی هەموو ئۆتۆمبێلێک بە بێسەرەتا و ژمارەی شارەکانی دیکەی عێراقیش تۆماردەکەن.

ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشکرد، کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کێشەی هەموو پارێزگاکانی عێراقە و دەبێت چارەسەر بکرێت.

راشیگەیاند، کامێراکان سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ئەو ئۆتۆمبێلانەش تۆماردەکەن کە ژمارەی شارەکانی دیکەی عێراقن، کارکردنیان بە هەر جۆرێکە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقام سەرپێچی بکات، تۆماردەکرێت بە هێزەکانی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

لەبارەی لێخۆشبوونی 20٪ی قەرزی هاتوچۆ، رایگەیاند، تا 29ی شوبات هەر کەس قەرزی سزای هاتووچۆ ببات ئەوا بڕیارەکە دەیگرێتەوە و دوای ئەوە لێخۆشبوونەکە نامێنێت، بەڵام ناشکرێت بە دووبەرامبەر و ئەو بڕیارە کاری پێناکرێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

جەعفەر شێخ مستەفا: ئەگەرهیچ پێشهاتێک نەبێت هەڵبژاردن لە مانگی پێنج دا ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

پەروەردە لەبارەی كەمكردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share