وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری داماڵینی چەک لە لوبنان دەکەین

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە سەرتاسەری وڵاتەکە، دەکەین.

تۆمی بیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمریکا تەنیا قسەی ناوێت؛ بەڵکو دەمانەوێت بە کرداری داماڵینی چەک لە لوبنان ببینین”.

وتیشی، واشنتن بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی لوبنان دەکات و داواشی لە سوپای لوبنان کرد، بەتەواوی پابەندی داماڵینی چەک بێت و هەنگاوی خێرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەت بگرێتەبەر.

ئێوارەی ئەمڕۆ، حکومەتی لوبنان رەزامەندییدا لەسەر پلانێکی پێشنیازکراوی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەک لە تەواوی وڵات [بە حزبوڵاشەوە] تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی هێزەکانی لە پێنج شوێنی باشووری لوبنان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە عێراق دەکات

لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی محەمەد جەواد زەریف داوایکرد کێشەی ڕاگرتنی تانکەرە سوتەمەنییەکانی سنوری…
زیاتر ببینە

وتووێژەكانی ڤیەننا دەستپێدەكەنەوە و ئێران باس لە “گرنگترین خاڵ” دەكات

ئێران، لە زاری وەزیری دەرەوەی دووپاتیدەكاتەوە، لەمڕۆوە گەڕی هەشتەمی ‏وتووێژەكان دەربارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێدەكاتەوە و تایبەت ‏دەبێت…
Total
0
Share