هاتوچۆی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکە و سەرنشینێکی برینداربوون.

دەشڵێت، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی  نەخۆشخانە کراون.

باس لەوەشدەکات، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ئافرەتێک کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share