روانگەی ئابوری: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ 120 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەتەوە

روانگەی ئابووریی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 81 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەرەو ئاسایبوونەوە دەڕوات و بۆ 120 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

روانگەی ئابوریی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 81 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەرێم کەمبووەوە، لە ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە رۆیشتووە و بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 120 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبێتەوە.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بۆرییەوە دیاریینەکراوە و هیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: لێخۆشبوونی 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ بەردەوامە

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەکو ئێستا نووسراوێکی ڕەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ درێژکردنەوەی…
Total
0
Share