كەشناسی هەرێم: بارانی بەهێز دەستپێدەكات

ئێوارەی چوارشەممە کاریگەرى شەپۆلەكە لاواز دەبێت و کۆتایى دێت

كەشناسی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەشڵێت، درەنگانى شەو و بەرەبەیان بارانی بەهێز لە هەندێك ناوچەی هەرێم دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم رێژەی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

ئاشكراشیكرد، “لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بارانبارین دەستیپێکردوە، پێشبینیش دەکرێت لە درەنگانى شەو و بەرەبەیانی سبەی ڕێژەیەکى زۆر باران ببارێ بەتایبەت لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم”.

پێشتر بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆکان و بەهۆیەوە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکى باران بارین.

وتیشی، ڕۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەردەوام چالاکتر دەبێت و لەکاتى باران هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەى سیلیزى، ئێوارەی هەمان ڕۆژیش کاریگەرى شەپۆلەكە لاواز دەبێت و کۆتایى دێت.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم، بەپێی ڕاگەیەنراوی كەشناسی هەرێم:
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ
پیرمام 2.3 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک 12.8 ملم
زاخۆ 7.8 ملم
شەمامک 0.6 ملم
خەبات 5.6 ملم
دوکان 1.0 ملم
کەلار 1.2 ملم
بارزان 1.6 ملم
سۆران 0.2 ملم
کەرکوک 0.8 ملم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکى ئامێدى: ئەژى ئەمین و دەستەكەی دەپاڕێنەوە تا تۆمارەکانى بنەماڵەى بارزانى بڵاونەکەمەوە

چالاكوانێكی ئۆپۆزسیۆن نهێنیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەژی ئەمین و پارتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، دەپاڕێنەوە تا تۆمارە دەنگییەكانی سەركردەكانیان بڵاونەكەمەوە.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاش تەواوبوونی پشووەکان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەوێتە پاش پشووەکانی جەژن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی…
Total
0
Share