ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، تەوەری کۆبوونەوەکە بەدواداچوونە بۆ کاری لیژنەکانی ئەنجومەن و روونکردنەوە سەبارەت بە سەردانی لیژنەکان بۆ فەرمانگەکان.

هەربەپێی کارنامەکە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دانیشتنی پێشووی ئەنجومەن دەکرێت لەگەڵ تاوتوێکردنی داڕشتنی سیاسەتی گشتیی پارێزگای کەرکوک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: بەهۆی جێبەجێكردنی پلانەكانەوە ئەمساڵ كۆبوونەوەی ئاو لە هەولێر رووینەدا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بوون لە پلانی رووبەڕووبوونەوەی لافاو و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە…
Total
0
Share